کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی قەزای كەلار نوێ‌ دەكرێتەوە

.

04:55 PM - 31/12/2021

بەبڕی یەك ملیار دینار پرۆژەیەك بۆ نوێكردنەوەی شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی قەزای كەلار جێبەجێ‌ دەكرێت.
ئەكرەم ساڵح سەرۆكی شارەوانی كەلار بەگەلی گەلی كوردستان رایگەیاند: كاركردن لە پرۆژەكە دەستی پێكردوەو تیایدا بە شێوەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانە شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی قەزاكە نوێ دەكرێتەوەو كاری چاككردنی بۆ ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: پێویستە لەماوەی 6 مانگدا كارەكانی پرۆژەكە تەواوبكرێت و نەبێتەهۆی دروستكردنی گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و  شۆفێران.

HxDQsevcUew

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە