کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی سەرماوە لە روسیا دەیان ئوتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە

.

09:52 PM - 30/12/2021

بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەیان ئوتۆمبێل لەكاتی گواستنەوەیاندا لە كۆریای باشورەوە بۆ روسیا زیانیان پێگەیشتووە، ئوتۆمبێلەكان لەسەر كەشتییەكی بارهەڵگر بوون  و لە كۆریایی باشوورە و بەناو دەریای ژاپۆندا بەرەو روسیا دەبران، بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە لە كاتی گەیشتنیان بە بەندەری ڤلایدڤۆستۆك لە روسیا ئوتۆمبێلەكان بە بەستووی لە كەشتییەكە داگیران، ئەم ڕووداوە دوای ئەوەدێت لێپرسراوانی كەشناسی لەو ناوچەیە هۆشدارییان لە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادابوو بەشێوەیەك كە لەهەندێك ناوچە پلەی گەرما بۆ 43  پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە