کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی 23 تیمی تەندروستی بۆ شەوانی سەری ساڵی نوێ لە ئامادەباشیدا دەبن

.

02:01 PM - 30/12/2021

ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی سەری ساڵی نوێ سەنتەری فریاكەوتنی خێرای (122) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو كە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.
لەو بارەیەوە سامان نادر _ لێپرسراوی سەنتەری خێرای 122 ڕایگەیاند: بۆ بۆنەی سەری ساڵی نوێوە  سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لەڕێگای (23) تیمەوە لە ناوچە گەشتیارییەكان و شەقامی سالم و سەرجەم  مۆڵەكانی سلێمانی، خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە