کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 250 هەزار كرێنشین هەیە

.

04:37 PM - 29/12/2021

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 250 هەزار كرێنشین هەیە
(مەحمود ئیسماعیل) سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە مافی كرێنشینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 250 هەزار كرێنشین بوونیان هەیە‌و تاوەكو ئێستاش 9 هەزار‌و 147 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دروستكراون، بەڵام بەشێكی زۆریان یان تەواو نەكراون یاخود بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە بەسەر كرێنشیناندا دابەش نەكراون.
وتیشی، لەشاری هەولێر 396 یەكەی نیشتەجێبوون بەرەو تەواوبوون دەچن‌و تەنها خزمەتگوزای ناو پڕۆژەكە ماوە جێبەجێ بكرێت، وەك پێشبینیش دەكرێت سێ بۆ چوار مانگی تر تەواو بكرێت‌و بدرێتە كرێنشینان.

btTmfKmkAVA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە