کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤینیسیۆس جۆنیۆرز پاریس سان جێرمان بێهیوا دەكات

.

01:53 PM - 02/12/2021

 ڤینیسیۆس جۆنیۆرزی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هاندەرانی یانەكەی دڵنیا كرد لەبارەی داهاتووی خۆی لەسانتیاگۆبیرنابیۆ، لەرۆژانی رابردوو سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان باسیان لەوەدەكرد یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت ڤینیسیۆس جۆنیۆرز بباتە ریزەكانی لەپێناو قەرەبووكردنەوەی ئەگەری رۆیشتنی كیلیان مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید.
لەم وەرزەدا بەهرەكانی ئەو هێرشبەرە بەرازیلی یە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید زۆر بەباشی دەركەوتووە بەجۆرێك هاوكار بووە لەتۆماركردنی 18 گۆڵ لە 19 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكان، بەجۆرێك 11 گۆڵی تۆرماركردووە و  7 گۆڵیشی دروستكردووە.
لای خۆیەوە ڤینیسیۆس جۆنیۆرز لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی وتی: من خۆشەویستیم بۆ ریاڵ مەدرید هەیە و دەمەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەم یانەیە بمێنمەوە و مێژویەك لەگەڵ یانەكە دروست بكەم.
لەبارەی نهێنی ئاماژەكردن و ماچكردنی لۆگۆی ریاڵ مەدرید لەكاتی تۆماركردنی گۆڵ وتی: ئاماژەكردنم بۆ لۆگۆكە لە بەر ئەوەیە هاندەران و یانەكە منیان زۆر خۆش دەوێت و هەموو كارێك دەكەم بۆ هاوكاریكردنی یانەكەم و گەیشتن بەو شوێنەی كە پێویستە لێی بم.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا هێرشبەرە بەرازیلی یەكە ستایشی كەریم بنزیمای فەرەنسی كرد و بەیاریزانێكی ناوازە وەسفیكرد و دووپاتیكردەوە زۆر حەز دەكات هاوشانی یاری بكات، لەكۆتایدا وتی: هەمیشە خەونی ئەوەبووە لەریاڵ مەدرید یاری بكات كە ئەوە خەونی هەموو مناڵێكە بەتایبەت لە بەرازیل و لەگەڵ ئەو یاریزانە بەرازیلیانەی لێرە مێژویان دروستكرد و منیش بۆ دروستكردنی ئەو مێژووە كار دەكەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە