کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت هاڕەی كرد

.

04:41 PM - 27/11/2021

كۆرۆنای نوێ‌ 11% نرخی نەوتی دابەزاند
بەهۆی سەرهەڵدانی زنجیرەیەكی نوێی كۆرۆنا لە ئەفریكا نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا دابەزینێكی خێرا و گەورەی تۆماركردووە و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو لەسەدا 11 دابەزی.
نرخی نەوت لە دو ورۆژی رابردوودا لەسەدا 11 دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی 10 دۆلار كەمیكردووە، ئەوەش گەورەترین دابەزینە كە لە دوای مانگی نیسانی 2020ەوە تۆماركرابێت، هۆكاری ئەو دابەزینەش دەركەوتنی زنجیرەیەكی نوێی كۆرۆنایە لە ئەفریكاو بەهۆیەوە چەندین وڵات گەشتەكانیان بەرەو ئەفریكا راگرت و مەترسی هەیە كاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری و خواست لەسەر سووتەمەنی دروستبكات.
بەپێی دواین مامەڵەكانی بازاڕیش نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرێژە لەسەدا 11 پۆینت 55 دابەزیووەو بە 72 دۆلارو 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێكساس بەرێژەی لەسەدا 13 دابەزیوەو بە 68 دۆلار 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەوتەیە شارەزایانیش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆناو نیگەرانی وەبەرهێنەران لە خستنەڕووی بڕێكی زۆری نەوت لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە