کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەقڵاوە لەخولی نایابی كوردستان بەرامبەر شێروانە یەكسانبوو

.

02:17 PM - 25/11/2021

یارییەكانی هەفتەی 8ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان كەوتەڕێ، لەیەكەم یاریی ئەو هەفتەیەدا هەردوو یانەی شەقڵاوەو شێروانە بەیەكگەیشتن، یاریزانانی شێروانە لەگەڵ دەستپێكردنی یاری باشتر دەركەوتن و لەتۆماركردنی گۆڵ دەستپێشخەربوون، كاتێك لە دەقیقەكانی 12 و 30 ئەمجەد عەباس دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكی تۆماركردو گۆڵەكانیش لەلایەن بەمۆ غەریب-ەوە دروستكران، لەبەرامبەردا یانەی شەقڵاوە لەگۆرینی ئاستی یارییەكە سەركەوتوو هاوسەنگیشی بۆ گەراندەوە، كاتێك لەدەقیقەی 42 شەهابەدین هۆشەنگ گۆڵێكی تۆماركردو لەكاتی زیادكراوی گێمی یەكەم وڵات عەبدولڕەحمان گۆڵی یەكسانبوونی پێ بەخشین، لەگێمی دووەم یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی گۆرینی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لەكۆتایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك تەواو بوو، دوای ئەو یەكسانبوونە شێروانە بووە خاوەن 7 خاڵ و شەقڵاوەش 6 خاڵی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە