کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی ژنێكدا چێندرا

.

01:08 PM - 20/10/2021

بۆ یەكەمجار گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی ژنێكدا چێندرا   


لە تاقیكردنەوەیەكدا كە بە دڵنیاییەوە ئومێدێكی زۆر دروست دەكات، زانایان سەركەوتوو بوون لەچاندنی گورچیلەیەكی بەراز بۆ جەستەی ژنێكی كۆچكردووەوە كە ئەندامەكانی لە كاركردن وەستابوون، ئەوەش یەكەم ئەزموونی لەو جۆرەیە كە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆكەی چاندنی جەستەی ئاژەڵان بە مرۆڤەوە.
بەپێی زانیاریی پزیشكەكان گورچیلەی بەرازەكەیان لە دەرەوەی جەستەی مردووەكە بە دوو بۆری خوێنبەری گەورەوە لێكندراوە، تاوەكو بتوانن بۆ دوو رۆژ چاودێری بكەن، دواتر ئەنجامەكان دەریسخت كە جەستەی ژنەكە ئەو تەنە نامۆیەی وەرگرتووە و هیچ كێشەیەكی نەبووە لەگەڵی.  
لەو بارەیەوە رۆبێرت مونتگمری سەرۆكی تیمی نەشتەرگەرییەكە رایگەیاندووە، ئەو گورچیلەیە كاری خۆی بە باشی كردووە و تاقیكردنەوەكەش سەركەوتنێكی گەورەیە لە مێژووی پزیشكیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە