کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆڵن پاوڵ بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا

.

05:51 PM - 18/10/2021

كۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كۆڵن پاوڵ دوای چەند رۆژێك لەتووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا و وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی ئەمڕۆ لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كۆلن پاوڵ یەكەم ڕەشپێست بوو كەپۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای وەرگرت، لەساڵی 2001 بۆ 2005 و لەسەردەمی پرۆسەی ئازادی عیراق و ئیدارەی جۆرج بۆش سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە، كۆڵن پاوڵ ژەنەڕاڵی خانەنشین بوو لەسوپای ئەمریكا و پێشتریش راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سوپاسالاری ئەو وڵاتە بووە، هاوكات دوای پرۆسەی ئازادی عیراق یەكەم لێپرسراوی ئەمریكا بوو كە لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانی بەوەدانا سەبارەت بە حەشاردانی چەكی كۆكوژ لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە زانیاری هەڵەیان پێدراوە و گومانەكانیان ڕاست دەرنەچووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە