کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵە‌بانی: رسومات بۆ باشتر خزمە‌تكردنی هاوڵاتییان رێكبخرێتە‌وە

.

04:59 PM - 17/10/2021

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داهاتە‌كانی حكومە‌ت كرد و جە‌ختی لە‌وە‌ كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سودی باشتری هە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی هاوڵاتییان‌.
لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ ئە‌مڕۆ  ١٧ی ١٠ی ٢٠٢١ لە‌هە‌ولێر بە‌ڕێوە‌ چوو، راپۆرتێك خرایە‌روو كە‌ هە‌موو ئە‌و رسوماتا‌نە‌ی تێدا دیاری كرابوو كە‌ لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت وە‌ردە‌گیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییە‌تی رێكخستنە‌وە‌یان و باشتر بە‌كارهێنانە‌وە‌یان لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.
قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا: كە‌ پێویستە‌ هە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ هاوڵاتیان و بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوری حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت.
لە‌و راپۆرتە‌ی كە‌ پێشكە‌شكرا، هە‌موو گرفتە‌كان و چارە‌سە‌ركردنیان لە‌ پرۆسە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات خرایە‌روو، و بڕیارە‌ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكدا ئە‌و راپۆرتە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری هە‌رێمی كوردستان پە‌سە‌ند بكرێت.

a5qJworcEls

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە