کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا مووچەی دزراوی مامۆستایانی خورماتوو كە لە ساڵی 2018 لە سنووری ناحیەی زینانە دزرا خەرجبكاتەوە

.

02:07 PM - 28/09/2021

مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند 16 ی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیدی ژمارە 39، بە یاوەری هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند  لە شاری كەركوك لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەلومەرجی قەزای خورماتوو و چۆنێتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن قسەی لەسەركرا و هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین چەند داواكارییەكی خورماتووی خستەڕوو و یەكێك لەوانەش قەرەبووكردنەوەی پارەی دزراوی مامۆستایان بوو كە لە ساڵی 2018 لە سنووری ناحیەی زینانە مووچەی ژمارەیەك مامۆستا دزرا و لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی بڕیاری قەرەبووی مامۆستایانی دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە