کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی لە کەرکوک لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ کۆبووەوە

.

09:24 PM - 27/09/2021

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی خوێندن و گرفتە پەروەردییەکان و پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لەکەرکوک کراو ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو و پێی راگەیاندن لای یەکێتی ئەکادیمییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەکان رێزلێگیراون و خزمەتکردنتان بەئەرکی خۆمان دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێکی دا بەئاڕاستەی خزمەتکردنی مامۆستایانی کەرکوک.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان داوایکرد لەمامۆستایانی زانکۆ سەرباری ئەرکە پیرۆزەکەی خۆیان بەشداری گەرموگوڕ بکەن لە ھاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن و دەنگدان بە کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و روونیکردەوە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان  لەم ھەڵبژاردنەدا واتای سەرکەوتنی گیانی پێکەوەژیان و کوردستانی بوونی کەرکوکە، پارێزگاریکردنە لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە