کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاوی خواردنەوە بۆ شەش گوندی گەرمیان دابینكرا

.

09:10 PM - 27/09/2021

لەسەر بودجەی كۆمپانیای پیت ئۆیەڵ و بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی ڕاكیشانی ئاوی خواردنەوە بۆ شەش گوندی ناحیەی قۆرەتو جێبەجێكرا بە بڕی زیاتر لە 67 هەزار دۆلار و لەرێوڕەسمێكدا پرۆژەكە كرایەوە.
ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وتی: وەزارەتەكەیان مەبەستیتی لەڕێگەی ئەم پرۆژانەوە خزمەت بەو گوند و شوێنانە بكات كە كێڵگەی نەوتی تێدایە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: گەرمیان لەڕێگەی كۆمپانیا نەوتیەكانی سنوورەكەوە ژمارەیەك پرۆژەی تێیدا جێبەجێكراوە و پێویستی بە پرۆژەی تر هەیە.

8tSvf1BdzZQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە