کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قادر عەزیز سەردانی ئاکۆی هەباس ئاغای کردو پاشان خزمانی باڵەکایەتی لەرانییە بەسەرکردەوە

.

09:00 PM - 26/09/2021

لەچوارچێوەی سەردانە مەیدانییەکەدا بۆ دەڤەری راپەڕین، هەڤاڵ قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ (٢٦/٩/٢٠٢١) لە شاری رانییە، سەردانی کەسایەتی ناسراوی دەڤەرەکە، ئاکۆی هەباس ئاغای کردو پاشان خزمانی باڵەکایەتی لەرانییە بەسەرکردەوە.. لەو دیدارو بەسەرکردنەوانەدا، هەڤاڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بەگفتوگۆکردن سەبارەت بەهەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستان و عیراق، گرنگی هەڵبژاردنی ئاییندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ گەلەکەمان لەپێناو وەدیهێنانی مافە دەستوریی و یاساییەکان تەئکید کردەوەو راشیگەیاند: ئامادەییەکی بەهێزی نوێنەرانی کورد لەبەغداد، زامنی پاراستنی مافە دەستورییەکان و وەدیهێنانی ئامانجە وەدینەهاتوەکانمانە. هەر لەو دیدارانەدا، هەڤاڵ قادر عەزیز، هانی هەموولایەکیدا، کە بە پەرۆشییەوە، لە رۆژی دەنگداندا، بە ویژدانێکی ئاسودەوە، بچنە سەر سندوقی دەنگدان و نوێنەری خۆیان لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان هەڵبژێرن. هەروەک هەڤاڵ قادر عەزیز، جەختی لە گرنگی و هەستیاری هەڵبژاردنی ئەمجارە کردەوەو رایگەیاند: پێویستە لە بیرمانبێ کە پاراستنی کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان، لە ئەستۆی هەموماندایەو دەبێ بەدەنگدانمان، پارێزگاری لەناسنامەی لەکوردستانی بونیان بکەین و دەنگێکی بەهێزیش بین بۆ مافە یاسایی و دەستورییەکانمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە