کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق رێكارەكانی وەرگرتنی داهاتی نەوتی هەرێم دیاری دەكات

.

05:02 PM - 26/09/2021

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، رێككارەكانی وەرگرتنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند‌و وتی: هەموو مانگێك داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.
ئیحسان عەبدولجەبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاندوە: حكومەتی عێراق هەموو مانگێك داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دادەبەزێنێت، كۆمپانیای سۆمۆش سەرجەم داتا و زانیارییەكان دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی، بە مەبەستی جێگیركردن و پێدانی ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەپێی ئەو پشكەی كە هەرێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا بۆی دیاریكراوە.
بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق، دەبێت حكومەتی هەرێم داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەنرخی سۆمۆ، لەگەڵ نیوەی داهاتی نانەوتی تەسلیمی بەغدا بكات، لەبەرامبەردا پشكی خۆی بۆ خەرج دەكرێت.
وەزیری نەوتی عیراق سەبارەت بە ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان وتی، بەهۆی كەمی بەنزین لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕێككەوتن كرا، كە ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ بنێرین بۆ پارێزگاكانی هەرێم، ئەمەش وەك بەشێك لە پابەندییەكانی حكومەتی فیدراڵی‌و دابینكردنی سووتەمەنی بۆ ڕۆڵەكانمان لە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە