کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

.

10:42 AM - 28/04/2024

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵێكی چەواشەكارانەی ماڵپەرێک بەدرۆ دەخاتەوە كە گوایە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڵێنی دابێت باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بدات بە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.

 

لێرەوە ئەو هەواڵە بێ‌ بنەماو چەواشەكارانە ڕەت دەكەینەوەو هیچ بنەمایەكی نییە، تەنها بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و نزیكردنەوەی ڕێگاكەیان بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان داوای گواستنەوەی كراوە ، بەهۆكاری ئەوەی ناو هێزەكانی 70 دورە بۆ هاوڵاتیان و بەشی ناوبراویش ڕەزامەندبوون بە گواستنەوەیان .

 

 بۆیە هەموو لایەك و هاوڵاتیان ئاگاردار دەكەینەوە كە سەرتاپای ئەم هەواڵەی ماڵپەڕەکە دورە لە ڕاستییەوە و تەنها مەبەستیان چەواشەكارییە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە