کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگە داوای سیستمی دژەدرۆن بۆ كۆرمۆر دەكات

.

10:24 AM - 28/04/2024

دوای هێرشە درۆنییەكەی شەوی هەینی رابردوو بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ، ئەندامانی لیژنەی فەرماندەیی هێزەكانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیژنەی تایبەتی شانەی ئەمنی عیراق كۆبوونەوە و، داوای جێگیركردنی سیستمی دژە درۆن لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر كرا.

بەپێی زانیارییەكان كە بەدەست گەلی كوردستان گەیشتووە، یەكێك لە داواكارییەكان كە ئاڕاستەی لیژنەكەی بەغدا كراوە، جێگیركردنی سیستمی دژە درۆن بووە، لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بۆ ئەوەی  رێگری بكات لە هەرهێرشێكی  تری هاوشێوە كە بكرێتە سەر كێڵگەكە، چونكە بەرهەمی ئەم كێڵگەیە  سەدا 70 بۆ دابینكردنی كارەبا بەكاردێت، یەكێكی تر لە داواكارییەكان بەردەوامی لێكۆڵینەوەكانە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە و  رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە. هەر بەپێی زانیارییەكان داواكراوە، ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق هەیە لەو سنوورانە پڕبكرێنەوە.

گەلی كوردستان زانیویەتی، لیژنەكەی بەغدا رایانگەیاندووە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ رێگری لەهەر هێرشێكی تری  هاوشێوە، ئاماژەیان بەوەشكردووە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سوورە لەسەر كۆتاییهێنان بەو هێرشانە، كەلەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچوەكان ئەنجامدەدرێت و بە تیرۆریست ناوی بردوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە