کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دهۆك تیمێكی نەناسراو زانیاری لەسەر دەنگدەران كۆدەكەنەوە

.

06:27 PM - 22/09/2021

لە شاری دهۆك تیمێكی گەڕۆكی نەناسراو بە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاردا بڵاوبوونەتەوە و لەرێی فۆڕمێكەوە زانیاری لە هاوڵاتیان و خێزانەكانیان كۆدەكەنەوە و داوای ئاشكراكردنی ئەو لایەنە دەكەن كە دەنگی پێدەدەن، ئەوەش نیگەرانی و ترس و دڵەراوكێی لای هاوڵاتیان دروستكردووە.
لەو بارەیەوە مەڵبەندی 4 ی رێكخستنی ی.ن.ك داوای لە نوسینگەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە دهۆك كرد رێكاری توند بگرێتەبەر و ئەو پێشێلكارییە كۆتایی پێبهێنێت.

RnYM6y5Pbqk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە