کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی روونكردنەوە لەسەر نرخی دۆلار دەدات

.

07:08 PM - 03/09/2021

بانكی ناوەندیی عیراق ڕوونكردنەوە لەسەر گۆرانكاریكردن لە نرخی دۆلار لەبەرامبەر دینادا دەدات و ئاشكرای دەكات، كە ئەو گۆرانكاریانە بڕیارێكی تاك لایەنە نەبووەو لەبنەڕەتیشدا بڕیارێكی دروستبووە.
لەوبارەیەشەوە، ئیحسان سەمران ئەلیەسیری، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: ، گۆڕینی نرخی بەهاو ئاڵوگۆڕی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقیدا هەنگاوێكی تاوتوێكراوە و پێشتر لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی و چەند لایەنێكی نێودەوڵەتی پەیوەندیدارەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
وتیشی،ئێستا نرخی جێگیری هەر دۆلارێك لەبەرامبەر دیناردا هەزار و 450 دینارەو بانكی ناوەندیش بە هەزار و 460 دینار دەیفرۆشێتە بانكەكان و ئەوانیش پێویستە بە هەزار و 470 دینار بەخەڵكی بفرۆشنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا زیادبوونی داهاتەكان بەهۆی باشبوونی نرخی فرۆشی نەوتەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی كورتهێنانی بودجەو رەنگە بەو هۆكارەش تا كۆتایی ئەمساڵ بەسەر گرفتی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بودجەدا زاڵببین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە