.
11:54 PM - 28/08/2021
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مه‌راسیمی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌بازنه‌ی یه‌ك - میحوه‌ری ئیمام قاسم له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: هه‌موومان له‌بیرمانه كه جه‌نابی مام جه‌لال فه‌رموویه‌تی كلیلی چاره‌سه‌ری كورد، كه‌ركوكه‌و فه‌قه‌ت كه‌ركوكه‌و هه‌ر كه‌ركوكیش ده‌بێت، بۆیه منیش دڵخۆشم ئه‌مڕۆ له‌ناو كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوكدام و ده‌مانه‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێكه‌وه یه‌كێتی سه‌ربخه‌ین .
وتیشی: یه‌كێتی رووبارێك خوێنی بۆ كه‌ركوك رشتووه‌و كه‌ركوك بۆ كه‌س جێناهێڵین و یه‌كێتی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكه‌و یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بباته‌وه، چونكه یه‌كێتی به‌هێز له‌كه‌ركوك، واتا گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ كه‌ركوكییه‌كان و زامنكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی له‌هه‌موومان گه‌وره‌ترو به‌هێزترو پیرۆزتره‌و حزبی هه‌موومانه، یه‌كێتی به 31 ی ئاب و رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر نه‌كه‌وت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه هه‌رگیز ناكه‌وێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: مێژوو سه‌لماندویه‌تی یه‌كێتی تاكه هێزه بۆ داكۆكی له كه‌ركوكییه‌كان و بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌یش هه‌ر یه‌كێتییه داكۆكی له‌مافی كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات و ئه‌ركمانه یه‌كێتی بپارزێین و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی بده‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە