کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤاكسینەكان ئەگەری لەدەستدانی ژیانی توشبووانی كۆرۆنا بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە

.

10:58 AM - 25/08/2021

ناوەندی ئەمریكا بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن نوێترین لێكۆڵینەوەی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و توشبوون بەو پەتایە بڵاوكردەوە و تێیدا ئەوەیان بۆ ئاشكرابووە كە ڤاكسینەكانی كۆرۆنا كاریگەری باشیان هەیە بۆ رێگرتن لە توشبوون بە پەتاكە و لەئەگەری توشبوونیشدا نیشانەكانی نەخۆشییەكە كەم دەبێت و ئەگەری لەدەستدانی ژیانی كەسی توشبوو بەراورد بەوانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە زۆر كەمترە , ناوەندەكە لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە لێكۆڵینەوە مەیدانییەكەیان لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لەماوەی نێوان مانگی ئایار و تەموز ئەنجامداوە و تێیدا ئەوەیان بۆ ئاشكرا بووە رێژەی توشبوون بە پەتاكە لەو كەسانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە پێنج هێندە زیاترە لەوانەی كە ڤاكسینیان وەرگرتووە , هاوكات رێژەی ئەو كەسانەی كە توشی پەتاكە بوون و ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و بەهۆی سەختی دۆخی تەندروستییان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری ورددان 29 هێندەی ئەو توشبووانە زیاترن كە هەردوو بڕ یان بڕێكی ڤاكسینیان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری ورددان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە