کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند بیرو باوەڕێکی هەڵە و ڕاستیەکان لەسەرشیری دایک

.

11:32 AM - 21/08/2021

زۆرێک لەدایکان هەندێک بیروباوەڕی هەڵە ئەبیستن لەسەر شیری دایک کە وایان لێدەکات  گومانیان هەبێت لەسەر پێدان یان ڕاگرتنی شیری دایک.
بیروباوەڕەکان زۆرن، لە خوارەوە هەندێک لەو بیروباوەڕە هەڵانە و راستیەکان ڕوون دەکەمەوە؛  
۰۱ ژەک پیسە وە ئەبێت فڕێ بدرێت؛
ڕاستی؛ ژەک باشترین و بە سودترین خۆراکە بۆ کۆرپە و بەهیچ شێوەیەک نابێت  فڕێ بدرێ.
٢. دەبێت لەگەڵ شیری دایکدا ئاو بدێرت؛
ڕاستی؛ لە شەش مانگی یەکەمدا مناڵ بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە ئاو نیە،  چونکە شیری دایک بەڕێژەی  ۸۷٪ ی ئاوە.
٣. شیری دایک دەبێتە هۆی هەستیاری؛
ڕاستی؛ لەزۆر حاڵەتی دەگمەندا لەوانەیە مناڵ هەستیاری هەبێت بەرامبەر بە خواردنێک کە دایکی دەیخوات. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە شیری خۆت نەدەیت  بە مناڵەکە. شیری دایك  كۆرپە دوور دەخاتەوە لە تووش بوون بە هەستیاری خۆراكی.
٤. دایک ناتوانێت هەموو شتێک بخوات ئەگەر شیر بدات؛
ڕاستی؛ دایک دەتوانێت هەموو شتێک بخوات،  وە پێویست ناکات ڕێجیمێکی  تایبەت بکات لە کاتی شیرداندا.
٥. کە دایک دەستی کردەوە بە ئیش ئیتر ناتوانێت شیر بدات
ڕاستی؛ دایک دەتوانێت ئەوکاتەی کە لەماڵەوەیە شیر بدات و کاتەکانی تر شیرەکەی  دادۆشێت و هەڵی بگرێت.
٦. ئەگەر دایک سکی هەبیت ناتوانێت شیر بدات
ڕاستی؛ ئەگەر دایک سکی هەبیت بێ ترس ئەتوانیت شیرەکەی بدات و هیچ  مەترسیەکی بۆ  سەر مناڵەکە و کۆرپەکەی ناوسکی نابێت.
٧. ئەگەر دایک بەد خۆراک بێت ناتوانێت شیر بدات؛ڕاستی؛ ئەگەر دایکێک بەدخۆراک بێت ئەتوانێت شیر بدات و ڕێژەی پێویستیش شیر دروست دەکات بۆ کۆرپەکەی، بەڵام گرنگە دایکەکە تەواوکەری  خۆراکی وەربگرێت بۆ ئەوەی بەدخۆراکیەکەی نەمێنیت.
۰۸ شیرەکەم بەشی مناڵەکە ناکات و تێری پێ ناخوات.
ڕاستی: هەموو دایکێک بڕی شیری پێویستی هەیە کە بەشی دوو مناڵیش ئەکات، لەبەر ئەوە بەهیچ شیوەیەک مناڵەکەت پێویستی بە شیری قتوو نیە لەگەڵ شیری خۆتدا.
۰۹ شیرەکەم ڕوونەو  پێداویستی مناڵەکە پڕ ناکاتەوە
ڕاستی: شیری دایک ڕوون بێت یان خەست هەموو ئەو خۆراکە بەهایانەی تێدایە کە پێویستن بۆ گەشەی کۆرپە جگە لە ڤیتامین دی، کە ئەبێت بەشێوەی قەترە بدرێت بە مناڵەکە.


  د.تارا علی بابان
پزیشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی منالان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە