کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی عیراق: شەپۆلێكی گەرما ناوچە جیاجیاكانی وڵات دەگرێتەوە

.

12:01 PM - 10/08/2021

دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، بەپێی پێشبیینییەكان  لەڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەوە لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری عیراق پلەكانی گەرما دووبارە بەرز دەبنەوە، تاوەكو رۆژی شەممەی داهاتوو ئەو شەپۆلی گەرمایە بەردەوام بێت، بەجۆرێك لەچەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی عیراق پلەی گەرمی دەگاتە سەروی 50 پلەی سیلیزی ، ئەوەشی خستەڕوو ، پلەی گەرمای بەرز لە ناوچەكانی باشوور تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 51 پلەی سەدی، دواتر وردە وردە لە رۆژی دوشەممەوە پلەكانی جارێكی تری نزم دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە رێژەی ئاسایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە