کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازرگانی هەرێم: باشترین ئاردی بەسود دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا

.

06:37 PM - 04/08/2021

بازرگانی هەرێم: باشترین ئاردی بەسود دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حوزەیرانی ڕایگەیاند و دەڵێت، باشترین ئاردی و دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە بەردەوامن لەدابەشكردنی لیستی بریكاری ئاردو بەشە ئاردی هاوڵاتیان بۆ مانگی حوزەیران، لەم چوارچێوەیەشدا سەردانی بنكەی 221 و 220 بەستورە و ناحیەی سەڵاحەدینیان كرد.  
هاوكات نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا لەگەڵ خاوەن ئاشەكانی هەولێر و گفتۆیان كرد لەسەر كەموكوڕیەكان و خزمەتكردن بە هاوڵاتیان بە گەیاندنی ئاردی باش بۆیان كە سودی لێ وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە