کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکەم رۆژی بانگەشەی ھەلبژاردن لە قەزای ئاکرێ دەستی پێ کرد

.

03:51 PM - 04/08/2021

 ئەمرۆ چوار شەمبە ٢٠٢١/٨/٤ بە سەرپەرشتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک و لێپرسراوی مەلبەندی چواری دھۆک و بە ئامادەبوونی ئەحمەد خان سورچی سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی ی ن ک لە قەزای ئاکرێ و بەردەرەش لە کۆبونەوەی لەگەل  ئەنجومەنی کۆمیتەکانی ئاشتی و ئاکرێ و دینارتە ، لەوتەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک وتی : بە خۆشحالیەوە ئەمرۆ لە  قەزای ئاکرێ یەکەم رۆژی بانگەشەی ھەلبژاردن لە کۆمیتەکانی سنوری قەزای ئاکری رادەگەیەنین  و پێویستە ھەموو کادر و لایانگرانمان دەرگا بە دەرگا بچن بۆ سەر خستنی کاندیدانی یەکیتی و لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ، بۆ ئەوەی زیاتر داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد بکەن لە بەغدا.
ھەروەھا بەرپرسی مەلبەندی دھۆک وتیشی : ی ن ک لە ھەموو رویەکەوە ئامادەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەلبژاردن ، پێویستە کۆمیتە و کادران ئامادەکاری زیاتریش بکەن و گروپات دروست بکەن  ، چونکە سەرکەوتنی کاندیدانی یەکیتی زامنکردنی مافی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستانە ، بۆیەش پێویستە ھەموو ھێزو توانایەکمان بخینە گەر بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە