کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوید - یادی یەکەم پەنابەری کورد دەکرێتەوە

.

03:00 PM - 30/07/2021

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد کە دوای شەڕی جیهانی یەکەم هاتووەتە دوورگەی گۆتلاند لە سوید، وەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
ئەمڕۆ ئێوارە ڕیوڕەسمێکی تایبەتی ڕیزلێنان بۆ نۆژەن کردنەوەی گۆڕەکەی سلێمان ئالێکساندر کنوتاس کە بە سلێمان کورد ناسروا بووە لە گۆرستانی (Roma) بەڕیوە دەچێت
سلێمان کورد لەتەمەنی ٧ ساڵیدا لەلایەن ژن و پیاوێکی سویدی وەردەگیرێت و وەکو کوڕی خۆیان بەخێوی دەکەن و پاشناوی کنوتاسی پێدەبەخشن. سلێمان (Kurden) ساڵی ١٩٢٩ وەکو یەکەم پەنابەری کورد هاتووەتە سوید و ئێستا گۆڕەکەی نۆژەن کراوەتەوە و وەکوو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە