کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە

.

09:37 PM - 08/07/2021

كەشناسی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەدۆخی كەشو هەواوی شارەكانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پێشبینی دەكرێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی جێگیر بمێنێتەوەو لەسەنتەری پارێزگاكان لەنێوان 42 بۆ 44 پلەی سیلیزی بێت و لەناوچەكانی گەرمیان لەنێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزی بێت ، ڕاشیگەیاندووە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با ئاسایی دەبێت ،ئەوەشیخستۆتەروو پێشبینی دەكرێت تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما لەسەروو تێكڕای ئاسای خۆی بەم شێوەیە جێگیر بێت و لەناوچەكەداو بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە نابینێت.
هەفتەی رابردوو پلەكانی گەرما لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاوو بەرزبوونەوە و لەچەند ناوچەیەك گەیشتە نزیكەی 50، ئەوەش گرفتی گەوەری بۆ كارەبا و پرۆژەكانی دابەشكردنی ئاو دروستكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە