کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێكاری لە ئوردن بۆ 25% بەرزبۆتەوە

.

05:53 PM - 22/06/2021

بێكاری لە ئوردن بۆ 25% بەرزبۆتەوە
فەرمانگەی ئاماری گشتی ئوردن ئاشكرای كردووە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا تێكڕای بێكاری بۆ لەسەدا 25 بەرزبۆتەوە و لەسەر بنەمای ساڵانە داهاتی كەرتی گەشتیاری وڵاتەكەمان لەو ماوەیەدا لەسەدا 70 دابەزیووە.
بەپێی راپۆرتێكی فەرمانگەی ئاماری گشتی ئوردن، تێكڕای بێكاری لەنێو رەگەزی نێردا لەسەدا 24 و لەنێو رەگەزی مێدا لەسەدا 28 زیاتر بووەو لەسەدا 28ی ئەو ژمارەیەش هەڵگرانی بڕوانامەی زانكۆ بوون.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی لێكەوتەكانی كۆرۆناو رێكارەكانی خۆپارێزیەوە، لە ساڵی 2020دا داهاتی كەرتی گەشتیاری ئوردن یەك ملیارو 400 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد یە ساڵی 2019 كە 5 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار بووە، لەسەر بنەمای ساڵانە داهاتی ئەو كەرتی لەسەدا 70 كەمیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە