کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یانەی برایەتی پاڵەوانی نایابی کوردستان دەکات

.

09:42 PM - 10/06/2021

بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی برایەتی
یاریزانان و جەماوەری یانەی وەرزشی برایەتی

بە بۆنەی سەرکەوتنە گەورەکەتان لە خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان و بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی یەکە بە یەکەتان دەکەم.

سەرکەوتنتان و بەدەستهێنانی ئەم نازناوە گرنگە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە یانەی برایەتی یەکێکە لە یانە گەورەکانی کوردستان و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ لە کاروانی وەرزشی کوردستان رۆڵ و پێگەیەکی دیاری هەبووە و خوێندنگە بووە بۆ پێگەیاندنی دەیان یاریزانی بەتواناو ئاست بەرزو خاوەن ڕەوشتی بەرزی وەرزشی.

بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە نایابەکانی کوردستان لە سەوزپۆشەکانی یانەی برایەتی، لە وەرزشوانانی هەولێری قەڵاو منارەو سەرجەم کوردستان پیرۆز دەکەم، هەمیشە مایەی شانازی ئێمە بوونەو پاڵپشت و پشتیوانتانین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کاروانی وەرزشی لە کوردستان و پێشخستنی توانای یاریزانانمان.

کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە