کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ٢٧هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەسەن کوێستانی و هاوڕێیانیدا

.

11:09 PM - 16/05/2021

لە ٢٧هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە (حسن کوێستانی) و هاوڕێیانیدا

حەسەن کوێستانی کێ بوو ؟
چۆن شەهید کرا ؟

ناوی تەواوی حەسەن ئەحمەد عەبدوڵڵا لەدایکبووی ساڵی 1950 ی شارۆچکەی گەڵاڵە لە پارێزگای هەولێر، تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە.

 ژیانی سیاسی لەساڵی 1972ەوە دەستپێدەکات،کاتێک لە مانگی تشرینی دووەمدا پەیوەندی بەرێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە کرد.

 لە مانگی ئایاری ساڵی 1977 دەزگا ئەمنییەکان گورزێکی گورچکبڕیان لەرێکخستنەکانی هەولێر وەشاند و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر ئەندامان گیران ئەوانەش کەدەستگیرنەکران، خۆیان لەبەرچاوان ونکرد یان پەیوەندییان بە هێزی پێشمەرگەوە کرد، لەوانە ئەندامی کۆمیتەی هەرێمی هەولێر و سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی ناو هەولێر شاخەوان عەباس کە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شڵەژانی رەوشی رێکخستنەکان، کۆمیتەی ڕاپەڕین دامەزرا و لێپرسراویەتییەکەی بەکوێستانی سپێردرا.
ئەم کۆمیتەیە گڕو تینێکی زۆری بەرێکخستنەکان بەخشی و و لە رەواندزو چۆمانیش چالاکی رێکخراوەیی نواند.

ساڵی 1979 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد و بووە لێپرسراوی کۆمیتەی ئازادی. ساڵی پاشتر بووە رابەری سیاسیی هەرێمی 7ی باڵەک. ساڵی 1981 بووە فەرماندەی هەرێمی 12، پاش ئەوەی کە هەرێمەکە کرایە تیپی 12ی سۆران، کرایە فەرماندەی تیپەکە. ساڵی 1983 بووە لێپرسراوی عەسکەری مەڵبەندی 3.

ساڵی 1984 لەکۆنفرەنسی سێیەمی کۆمەڵەی رانجدەرانی کوردستان بەئەندامی یەدەکی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و دوای کۆنفرانسەکە کرایە ئەندامی دەزگای رێکخستنی کۆمەڵە.

بۆ ساڵی دواتر بووە ئەندامی سەرکردایەتی،. ساڵی 1985 بووە لێپرسراەی مەڵبەندی 3 لەمانگی ئابی 1988 بووە بەرپرسی مەفرەزە پارتی زانەکان و بۆ ماوەی 40 رۆژ لە ناوچە سوت ماک کراوەکاندا لەگەڵ پارتیزانەکاندا مایەوە مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 3.
لە مانگی ئەیلولی 1990 بووە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 دا ڕۆڵێکی برچاوی لەرزگارکردنی شەقڵاوە و پیرمام و ئۆردوگاکانی دەوروبەری هەولێر و شاری هەولێردا گێڕا.

لەبەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای عێراق دوای ڕاپەڕین رۆڵێکی دیاری نواند، بە تایبەتی لە هەردوو شەرە گەورەکەی نیسانی ساڵی 1991ی کۆڕێ‌.

لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە دەیان داستان و نەبەرد و چالاکیی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی خۆشناوەتی، باڵەکایەتیی، کاروخ، قەندیل، دۆڵی ئاکۆیان، بێتواتە و چەندین شەری بەرەییدا نوواندووە.

لە هاوینی 1992 دا بوو بە لێپرسراوی مەڵبەندی بادینان، پەرۆشی راگرتنی شەڕی ناوخۆ بوو، کەچی بەداخەوە رۆژی 17-05-1994و لەکاتێکدا هەوڵی راگرتنی شەڕ و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستانی ئەدا، خۆی و شەش کەسی تری کەوتنە ناو بۆسەیەکەوە و سەرجەمیان بە دیلی شەهیدکران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە