کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق هاوردەی شوتی و كاڵەك قەدەغە دەكات

.

05:08 PM - 12/05/2021

عیراق هاوردەی شوتی و كاڵەك قەدەغە دەكات
بەهۆی نزیكبوونەوە لەوادەی پێگەیشتنی كاڵەك و شوتی و بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ناوخۆ، حكومەتی عیراق بڕیاریدا هاوردەكردنی كاڵەك و شوتی بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە بكات.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە رۆژی 11ی ئایارەوە هاوردەكردنی كاڵەك و شوتی لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانەوە قەدەغە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچەندە لە رۆژی 11ی مانگەوە هاوردەكردنی ئەو دوو بەرهەمە قەدەغەكراوە بەڵام ماوەی 10 رۆژ وادەش دراوە بەو بازرگانانەی كە پێشتر مۆڵەتی هاوردەكردنیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی زەرەر نەكەن و ئەو شوتی و كاڵەكەی پێشتر كڕیویانە ساغی بكەنەوە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ رێگرتنە لە زیانی جووتیارانی عیراق كە ساڵانە بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان لەسوریا و ئێران و توركیاوە بە ملیۆنان دینار زەرەر دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە