کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارەبای هەرێم: زیاتر لە ٦٣٣ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

.

06:04 PM - 11/05/2021

كارەبای هەرێم: زیاتر لە ٦٣٣ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 633 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوەو بڕیارە تاكۆتایی ئەمساڵیش پێوەری زیرەك لە تەواوی هەرێمی كوردستان ببەسترێت.
وەزارەتی كارەبا لە بەیاننامیەكدا ئاماژەی بەوەشكردوە،  تائێستا ٦٣٣ هەزار و ٦٦٥ پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا بەستراوە، بەشێوەیەك لە سلێمانی ٢٤١ هەزار و ٣١٥ پێوەر، لە هەولێر ٢٠٦ هەزار و ٦٠٦ پێوەر، لە دهۆك ١٢٤ هەزار و ٥٧٩ و لە گەرمیانیش ٦١ هەزار و ١٦٥ پێوەری بۆ هاوبەشانی كارەبا بەستراوە.
راشیگەیاندوە، پێوەری زیرەك یەكەكانی كارەبا بەپێی كات تۆمار دەكات و دەیپارێزێت و هەڵیدەگرێت و لەڕێگەی پەیوەندی و گەیاندنەوە بۆ كۆنترۆڵی دەنێرێت، جگەلەوەش هەموو وردەكارییەكی هەر بەكارهێنەرێكی كارەبا چاودێریی و تۆمار دەكات و كۆنترۆڵ ئاگادار دەكاتەوە لە هەر سەرپێچی و دەستكارییەك.
ئاماژەی بەوشكردووە، بڕیارە لە ماوەی ئەمساڵدا پێوەری زیرەكی كارەبا لە تەواوی هەرێمی كوردستان ببەسترێت و پرۆسەكە تەواو بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە