کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مباپێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی فەرەنسا دەكرێت

.

01:33 PM - 11/05/2021

كیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان بانگهێشتی لیستی یاریزانە بەشداربووەكانی یارییەكانی تۆپی پێی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ دەكرێت.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردەوە: سیلڤان ریبۆڵی راهێنەری هەڵبژاردەكە ناوی كیلیان مباپێی و لە لیستی سەرەتایی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان ناونووس كردووە كە لە 85 یاریزان پێكدێت و وا بڕیاریشە یارییەكانی تۆپی پێی ئۆلۆمپیاد لە رۆژی 22ی مانگی 7ی داهاتوو دەستپێبكات و لە 7ی مانگی 8ی داهاتوو كۆتایی پێ بێت.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: كە مباپێ ئاسوودەیی خۆی بۆ بەشداریكردن لە ریزەكانی هەڵبژاردەكەی لە ئۆلۆمپیاد دەربڕیوە، بەڵام بارودۆخی یاریزانی ناوبراو لەگەڵ یانەكەی ئاڵۆزی تێدەكەوێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری یۆرۆ دەكات و لە ئامادەكارییەكانی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ دوادەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە