کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس چارەنووسی پیرلۆ و كریستیانۆ یەكلایی دەكاتەوە

.

01:29 PM - 11/05/2021

پاڤێل نیدڤیدی جێگری سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چارەنوسی هەریەك لە ئەندریا پیرلۆی راهێنەری یانەكە و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی خانمەپیرەكەی یەكلاییكردەوە و دووپاتیكردەوە كە بۆ وەرزی داهاتووش لە ریزی بیانكۆنێری بەردەوام دەبن.
پێشتر و بە هۆی دۆڕاندنی پاڵەوانی 9 وەرزی رابردووی ئیتاڵیا بەرامبەر بە یانەی ئەی سی میلان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەكە ئەندریا پیرلۆی راهێنەر لە پۆستی راهێنەرایەتی دووردەخاتەوە و دەستبەرداری تواناكانی  كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەیان دەبن، ئەمەش دوای ئەوەی هیواكانی ئەو یانەیە لە گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو كەمبۆوە، بەڵام پاڤێل نیدڤید لە كاتی ئامادەبوونی لە راهێنانەكانی یانەكەی و لە  وەڵامی رۆژنامەنووساندا مانەوەی هەریەك لە ئەندریا پیرلۆ و كریستیانۆ رۆناڵدی دووپاتكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە