کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی میوانداری ئۆدەنێزی دەكات

.

01:19 PM - 11/05/2021

 بەیاری نێوان ناپۆلی و ئۆدەنێزی لەیاریگای دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا  ئەمشەو ركابەریەكانی هەفتەی 36ی كاڵچۆ دەستپێدەكات، سێ خاڵی ئەم یاریە بۆ ناپۆلی زۆر گرنگە تا لەرێگەیەوە بتوانێت بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەركەوێت ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت، بەجۆرێك تیپەكەی جینارۆ گاتۆزۆی راهێنەر دوای بردنەوە گەورەكەیان لەهەفتەی 35 لەبەرامبەر سپیزیا بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك خاڵەكانیان لەپلەی چوارەمی ریزبەندی كردە 70 خاڵ و تەنها 2 خاڵ لەدوای ئەتڵانتا و میلانی خاوەن پلەكانی دووەم و سێیەمە، لەئەگەری بردنەوەی لەبەرامبەر ئۆدەنێزی ئەوا خاڵەكانی دەبنە 73 خاڵ و بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەردەكەوێت پێش ئەوەی  دوو یانەكەی دووەم و سێیەم یاریەكانیان لەم جەولەیە ئەنجام بدەن، كە وا بریارە چوارشەممە ئەتڵانتا میونداری بینیڤینتۆ بكات و میلانیش ببێتە میوانی تۆرینۆ، ئەمە جگە لەوەی كە سێ خاڵی ئەم یاریە بۆ ناپۆلی مانای فراوانكردنی جیاوازی خاڵەكانیانە لەگەڵ یۆڤانتۆس كە ئێستا بە 69 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.
رۆژی چوارشەممەش یاریەكانی هەفتەی 36ی كاڵچۆ  بەردەوامییان دەبێت و بەیاری نێوان كرۆتۆنی و هیلاس ڤیرۆنا رۆژی پێنج شەممە ركابەریەكانی ئەو جەولەیە كۆتاییان پێ دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە