کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا 75% ی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێری كەمكردوەتەوە

.

04:51 PM - 10/05/2021

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆناوە , ئەنجامدانی گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێژەی 75% كەمبونەتەوە.
لەوبارەیەشەوە (ئەحمەد وشیار) بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند: لەساڵی 2020 دا  493 هەزارو 454 گەشتیار لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەشتیان كردووە بە ( چوون و هاتن) و ژمارەی گەشتەكانیش 5 هەزارو 911 گەشت بوون.
هەروەك لەماوەی سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2021 شدا 183 هەزارو 243 گەشتیار لە فرۆكەخانەكەوە گەشتیان ئەنجامداوە و ژمارەی گەشتەكانیش هەزارو 258 گەشت بوون لەو رێژەیەش( % 50 )ی گەشتەكان بۆ وڵاتی توركیا بووە.
وتیشی فڕۆكەخانەی هەولێر توانای وەرگرتن و گەشتكردنی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیاری هەیەو لەئێستاشدا 76 كۆمپانیاو هێڵی ئاسمانی وڵاتانی جیهان بەفڕۆكەكانیان گەشت بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجام دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە