کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی کامەران حەمە حەمەسەعید دەکات

.

10:00 AM - 28/04/2024

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کامەران حەمە حەمە سەعید

 

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (کامەران حەمە حەمە سەعید) خەراجیانی، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو کامەران خەراجیانی ناسراو بە مام وسو تێکۆشەرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی بەئەمەک بوو کۆچکردنی جێگای داخە. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

 

انا لله و انا الیه راجعون 

 

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە