کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەركردایەتی دەڤەری سۆران كۆبوویەوە

.

09:13 AM - 10/05/2021

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران و چەند پەرلەمانتارێك كۆبوویەوە و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پێشهات و دۆسیەی جێگە بایەخی هەردوولایان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران، ئارێز عەبدوڵا، زوبێر عوسمان و هەژاری شەهید كوێستانی و لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان و زێنەدین مەولود بریكاری وەزارەتی ئەوقاف ئامادەی بوون لەبارەی بارودۆخی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی و پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆ كرا.  لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر باردۆخی ئێستای عێراق و خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بەشداربووان لەبارەی تەوەرەكانەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە