کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاد جەبار: حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچە بدات

.

08:00 PM - 09/05/2021

زیاد جەبار: حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچە بدات

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیشە، لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان تەئكیدی كردەوە، لە یەكەم ڕۆژی دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران ، وەكو فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەمان ڕاگەیاندوە كە لێبڕینی مووچە یان دواكەوتنی، نایاساییە.
وتیشی، سەبارەت بە لێبڕینی مووچە یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و تیایدا ڕامانگەیاندوە كە ئێستا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچە دابەش بكات، بۆیە هەموو ڕێكارە یاساییەكان دەگرینەبەر بۆ ئەوەی كۆتایی بەلێبڕینی مووچە بهێنرێت.

clS8mJLFKik

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە