کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کرد

.

05:23 PM - 29/04/2021

ئەمڕۆ ٢٩-٤-٢٠٢١، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کرد و لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاروبارەکانی میدیای یەکێتی لەم قۆناغەدا کۆڵییەوە، پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کەببێتە مایەی بەرەوپێشبردنی راگەیاندنی یەکێتی.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، راشیگەیاند: دەبێت میدیای یەکێتی رۆڵی راستەقینەی خۆی ببینێت لە گەیاندنی سیاسەتی راست و دروستی یەکێتی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لەبارەی شێوازەکانی پەرەپێدانی راگەیاندنی یەکێتی، ئامادەبوانی کۆبونەوەکە چەند پێشنیاز و بۆچوونێکیان خستەڕوو، هاوکات سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی خاتوو شاناز - یان کرد و بەهاوکار و پشتیوانی بەردەوامیان وەسفکرد کە هەمیشە بەتەنگ کێشە و داواکارییەکانیانەوە بوە.
Aa

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە