کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق زۆرترین سزای لەسێدارەكانی تێدا جێبەجێ دەكرێت

.

05:07 PM - 21/04/2021

رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێكیدا ناوی ئەو چوار دەوڵەتەی خۆرهەڵاتی ناوەراستی بڵاوكردۆتەوە كە لەساڵی 2020دا زۆرترین ژمارەی سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێكراون.
وەك لەراپۆرتەكەدا هاتووە: هەریەك لەئێران و میسر و  عیراق و سعودیە بەرێژەی لە 88%ی حاڵەتەكانی لەسێدارەدانیان لەسەرتاسەری جیهاندا تێدا ئەنجامدراوە كەژمارەیان 483 حاڵەت بووە.
هاوكات رێكخراوەكە ئەو دەوڵەتانەی تۆمەتباركردووە بەوەی كە سوورن لەسەر كوشتنی مرۆڤ سەرباری ئاڵنگاریانەی پەتای كۆرۆنا و لەهەمان كاتیشدا لەراپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لەوەشكراوە: كە چین پێشەنگە لەجێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان و ساڵانە بەهەزاران كەس لەسێدارە دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە