کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆفایلی ھونەرمەندان

.

09:27 PM - 19/04/2021

عەلی نوری
عەلی نوری هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و سینەمانی کوردی پاش ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشی شەوی ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایکرد.

ژیاننامەی هونەرمەند:
هونەرمەند عەلی نوری ،کە بە ( مام سلێمان ) ناسراوە لە ١ی تەمووزی ساڵی ١٩٤٣ دا لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایك بووە.، لە تەمنی دوو ساڵیدا دایکی کۆچی دوای کردووە ، هونەرمەند لە شاری سلێمانی دەستی بە خوێندن کردووە  لە خوێندنگەی خالیدیە و تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٦٩ دا بۆتە فەرمانبەر لە کۆمپانیایی دڵنیایی.
لە ساڵی ١٩٧٠دا لەگەڵ خاتوو گوڵزار حاجی ئەحمەد حەمامچی، ژیانی هاوسەری پێك هێناوە.

هونەرمەند هەر لە تەمەنی منداڵیەوە خولیای کاری شانۆو نواندن بووە لە ساڵی ١٩٧٠ بۆتە ئەندام لە تیپی نواندنی سلێمانی و دواتر لە چەندین کاری شانۆیدا ڕۆڵی بینیووە و بۆتە ئەستێرەیەکی دیاری بواری شانۆی کوردی.
ئەو شانۆیانەی هونەرمەند بەشداری تێدا کردوە بریتین لە شانۆیی (لە سێبەری دڕک ساڵی ١٩٧٠، لە شێتخانەدا ساڵی ١٩٧٠، فلیشایەوە ساڵی ١٩٧١، لە چاپخانەدا ساڵی ١٩٧١، تاوان ساڵی ١٩٧١، نرخی ئازادی ساڵی ١٩٧١، پیری ئاخر شەڕ ساڵی ١٩٧٢، دوای مەرگ ساڵی ١٩٧٢، نرخی ئازادی ساڵی ١٩٧٢، بازرگانی شەڕ ساڵی ١٩٧٢، من کێم ساڵی ١٩٧٢ کۆتای زۆردار ساڵی١٩٧٣ ، شاخەوانی مەزن ساڵی ١٩٧٤، مانگرتن ساڵی ١٩٧٥، ئابڵوقە ساڵی ١٩٧٨، کوپە ساڵی ١٩٧٨، پردی ئارتا ساڵی ١٩٧٨، دوو ڕەگ ساڵی ١٩٧٩، جولەکەی مالتا ساڵی ١٩٨٠، دکتۆر پاڵمی ساڵی ١٩٨٢، مانگی ئاوا بوون ساڵی ١٩٨٣، دوا شەوی لورکا ساڵی ١٩٨٩و دوژمنی گەل ساڵی ١٩٩٥).

جگە لەبواری شانۆ هونەرمەند عەلی نوری، لە چەندین کاری سینەمادا بەشداری کردووە لەوانە فیلمی (خولە پیزەو فرمێسك)  و لە زنجیرە درامای ژالە بە ڕۆڵی مام سڵێمان ناوو ناوبانگێکی گەورەی لە هونەری کوردیدا پەیداکردووە.
لە زنجیرە دراماکانی خۆرنەوازان، خەمی چۆلەکەکان ، ڕەشەی پۆلیس ، حەسەنە فەنی و گوڵە بێ ڕۆژەکان ڕۆڵی بینیوە .

دواین کاری هونەرمەندیش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ کە لە زنجیرە درامای ئاریادا بەشداری کردووە  بەهۆی نەخۆشیەوە لەوێوە کاروانی هونەری هونەرمەند ڕوو لەوەستان دەکات تا شەوی ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ بۆ دواین جار ماڵئاوای لە هونەر ی کوردی دەکات و لە گۆڕستانی شێخ مارف لە شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە