کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

.

06:30 PM - 19/04/2021

مەفرەزەكانی نوسینگەی رۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەكێك لە جۆری دەمانچە .

دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆمار كرا كە دزییان لێكراوە  ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و پارچە چەكێكدا لە جۆری دەمانچە .

تۆمەتبار (س ، ع ، ع ) لەدایكبووی 1982 ، دانیشتوی شاری سلێمانی بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامەو بەرلەدەستگیرکردنیشی  8 فەرمانی گرتنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە