کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارتی چالاکوانێکی مەدەنی دەستگیرکرد

.

11:06 AM - 19/04/2021

گەلی كوردستان: كۆشیار كەریم

کاتژمێر 11ی دوێنێ شەو بەرواری 18 / 4 / 2021 هێزێکی ئەمنی لە گەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر ( فەرمان علی سعید ) چالاکوانی مەدەنیخۆپیشاندانەکانی ڕابردووی شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانی ئاسایشی پارتی دوێنێ شەو لە کاتژمێر 11 هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکوانێكی مەدەنی  بەناوی ( فەرمان علی ) و بە شێوەیەکی نامەدەنیانە دوور لە هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ دەستگیریانکردووە.

ڕاگەیاندراوەکەی سەنتەری میترۆ دەشڵێت، بەداخەوە ناوبراو دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە زۆر ئەشكەنجە دراوە.

میترۆ ئاماژەی بەوەشداوە کە هێزە ئەمنیەکانی پارتی بە بیانوی دروستکردنی ئاژاوە وهاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان ناوبراویان دەستگیرکردووە.

شایانی باسە دەستگیرکردنی (فەرمان علی سعید ) لەکاتێکدایە کە ناوبراو  لەچەند ساڵانی ڕابردوو یەکێک بووە لە چالاکوانەکانی خۆپیشاندانەكان و لەلایەن هێزەئەمنیەکانی سەر بەیەکێتیش چەندجارێک دەستگیركراوە و ئەشەکەنجە دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە