کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو 16 هەزار بڕ لە ڤاكسینی فایزەر دەگاتە سلێمانی

.

03:13 PM - 18/04/2021

دكتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا ، بەشێوەیەكی گشتی تائێستا سێ جۆر ڤاكسین گەیشتوونەتە پارێزگای سلێمانی و تەئكیدیشیكردەوە ، ئەو ڤاكسینانە لە ئاستێكی زۆر باشدان هیچ كاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە نییە كە وەریدەگرن ، هەروەها لە بەشێكی تری وتەكانیدا  دكتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، ئەوەشی خستەڕوو ، هەفتەی داهاتوو 16 هەزار بڕ لە ڤاكسینی فایزەر دەگاتە پارێزگای سلێمانی و وتیشی: بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی كوتانی كۆرۆنا بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و هاوڵاتیان بەشێوەیەكی گشتی.

Toeh6rUcKrE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە