کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم زۆرترین رێژەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:59 PM - 13/04/2021

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە لە 24 سەعاتدا هەزار و 228 توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە 477 حاڵەتیان لەدهۆك و 442 لە سلێمانی و 179 لە هەولێر و 69 لە ئیدارەی گەرمیان و 38 لە پارێزگای هەڵەبجە و 23 حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە, تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە هەر لە 24 سەعاتدا 15 توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە كە 7 حاڵەتیان لە دهۆك و 4 لە هەولێر و 3 لە گەرمیان و یەك حاڵەتیشیان لە سلێمانی بووە , وە 406 توشبووی پەتاكەش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە