کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق زیاتر لە هەشت هەزار توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:45 PM - 13/04/2021

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری نوێی سەبارەت بەتووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتدا 39 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 8 هەزار و 179 توشبووی تر بە كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا تۆماركراوە , تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە هەر لەو ماوەیەدا 5 هەزار و 791 توشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە , بەپێی نوێترین ئامار كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتۆتە 941 هەزار و 78 حاڵەت و لەو ژمارەیە 826 هەزار و 323 توشبوو كە دەكاتە رێژەی لەسەدا 87 ی كۆی توشبووان چاكبوونەتەوە و 14 هەزار و 796 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات دكتۆر ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند تەنها لەم هەفتەیەدا نزیكەی 60 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراوە , هەربۆیە داوای لە هاوڵاتیان كرد زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن لە پێناوی پاراستنی ژیانی خۆیان و كەسوكاریان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە