کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەتوركیا رێژەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لەهەڵكشاندایە

.

01:05 PM - 13/04/2021

لەتوركیا رێژەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لەهەڵكشاندایە     

فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەم شێوەیەی كە لە ئارادایە بەردەوام بێت ، ناچار دەبن رێوشوێنی تووندتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا بگرنەبەر. ئەوەشی خستەروو بەپێی ئامارە رەسمییەكان ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بەشێوەیەكی بەرچاو لە توركیا رووی لە هەڵكشان كردووە.

هاوكات لەبارەی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاندووە، زیاتر لە 18 ملیۆن دۆزی ڤاكسین لەو وڵاتە بەكارهێندراوە  ، تەئكیدیشیكردەوە ، هەڵمەتی كوتانی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا و فراوان تر بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە