کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بەرھەم بودجەی گشتی پەسەند کرد

.

02:52 PM - 08/04/2021

سەرۆک کۆمار: جەختیکردەوە لەپێویستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە بەوجۆرەی پەرژەوەندی سەرجەم ھاووڵاتیان بپارێزێت و پشتیوانی چاکسازی دارایی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی بکات.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یٔەمرۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پەسەندکرد.

لەمیانی واژووکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە پەسەندکردنی یاساکە بۆ زامنکردنی پێداویستییە گرنگەکانی خەڵکە، هەروەها بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی گشت مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و خەرجییە پێویستییەکانی حکومەتە، بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵکی عێراق بھێنێتەدی.

سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لەپێویستی جێبەجێکردنی چاکسازی دارایی و یٔابووری و پشتیوانیکردن لە کەرتە یٔابوورییە جیاوازەکان، تاوەکو پشتیوانی بکات لە گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتدا، ھاوکات سەرۆک بەرھەم یٔاماژەی بەوەکرد پەسەندکردنی بودجەی گشتی هەنگاوێکی گرنگە بە یٔاڕاستەی پاراستنی مافە رەواکانی خەڵک و مووچەخۆران، ھەروەھا جەختیکردەوە لە پشتیوانی رۆڵی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتی و یەکخستنی هەوڵی ھەمووان بە یٔاڕاستەی ھێنانەدی پێداویستییە گرنگەکانی هاووڵاتیان و بونیادنانەوەی عێراق و گرتنەبەری باشترین رێوشوێن بۆ پشتیوانی لە توێژی کەمدەرامەتەکان و رەخساندنی دەرفەری کار بۆ گەنجان و درێژەدان بە چاکسازی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی.

پەسەندکردنی بودجەی گشتی لەلایەن سەرۆک کۆمار دوای یٔەوە دێت کە یاساکە لە یٔەنجومەنی نوێنەرانەوە گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار، پاش یٔەوەی دەنگی لەسەر درابوو لە یٔەنجومەنی نوێنەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە