کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەولێر و دهۆك تۆماركرا

.

04:58 PM - 19/03/2021

شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەولێر و دهۆك تۆماركرا

دووبارە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاوی زیادی كردۆتەوەو بەپێی ئامارێكی تەندروستیش 505 تووشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا و زۆرینەشی لە پارێزگای دهۆكە.


بەجۆرێك وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە لە دهۆك 193 حاڵەت و لە هەولێر 168 حاڵەت و لە سلێمانی 126 حاڵەت و لە ئیدارەی گەرمیان 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە هەولێر و دهۆك تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا 192 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە